یوفا هەڕەشەی سزادانی یاریزانێکی تورکیا دەکات

یوفا هەڕەشەی سزادانی یاریزانێکی تورکیا دەکات

دێمیڕاڵ یاریزانی تورکیا

3 تەممووز
جیهان

ئاڤا سپۆرت


دێمیراڵ بەرگریكاری هەڵبژاردەی توركیا لە دوای گۆڵی دووەمی لە دژی نەمسا ئەنجامی دا، چەندان وڵاتی ئەورووپای هێنایە دەنگ، لە لایەكی دیكەیشەوە یوفا بڕیاری لێكۆڵنەوە لەسەر ئەو ڕەفتارەی یاریزانە توركەكە داوە.

 

وێنە گەورەکە: هەڵبژاردەی توركیا بە 2 گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك شكستی بە نەمسا هێنا، دێمیراڵ لە دوای تۆماركردنی گۆڵی دووەمی ڕەفتارێكی ئەنجام دا، كە ئەم ڕەفتارە لە نێو زۆر لە وڵاتانی ئەورووپا قەدەغە كراوە كە پێی دەگوترێت "هێمای گورگی خۆڵەمێشی" كە بە واتای نەتەوەپەرستی دێت.

 

لە لایەکی دیکەوە: هەڵسوكەوتەی دێمیراڵ لە سۆشیاڵ میدیا بووە ترێند و زۆرترین كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا، تەنانەت لەسەر ئاستی نێوخۆیی توركیا و چەندان وڵاتی دیكە نیگەرانی لێكەوتەوە.


زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی بڕگەی چوار لە ماددەی 31ـی یاسای تۆپی پێی ئەوروپا، هەر جووڵە و نماییشێكی سیاسی، نەتەوەیی، ئایینی، ئایدۆلۆژی یان هەر رەفتارێكی ڕەگەزی لە یاریگەكانی تۆپی پێدا قەدەغەیە و بۆ هەر یەكێك لەو رەفتارانە سزایەك دیاریی كراوە.

 

باکگراوند: لە لایەكی دیكەیشەوە لە وڵاتی نەمسا بە یاسا سڵاوی گورگی خۆڵەمێشی قەدەغە كراوە، هەركەسێك ئەنجامی بدات دەبێت 4 هەزار یۆرۆ وەكو پێبژاردن بدات، بە هەمان شێوە لە ئەڵمانیا و زۆرێك وڵاتانی دیكەی ئەورووپا ڕێگەپێدراو نییە.