هەڵبژاردەکان بۆتۆ
یانەی نەسڕ نزیکە گۆڵپارێزێکی مان سیتی بگوازێتەوە
شەیری بکە لە:

وێنەی گۆڵپارێزانی مان سیتی
3 تەممووز
بازاڕی گواستنەوەئاڤا سپۆرت
یانەی نەسڕی سعودی نزیکە لەوەی گرێبەست لەگەڵ گۆڵپارێز ئیدێرسۆنی بەڕازیلی واژۆ بکات، هەردوولا لە ڕێککەوتنی کۆتایی نزیکبوونەتەوە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، کە یانەی نەسڕ گریبەستێکی بۆ ماوەی دوو ساڵ پێشکەشی ئیدێرسۆن کردووە، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی.
زانیاریی زیاتر: یانەی مان سیتی گرێبەستی گۆڵپارێزی تیپەکەی ستیڤان ئۆرتێگا تا ساڵی 2026 نوێکردووەتەوە بۆیە ئەگەری ڕۆیشتنی ئیدێرسۆن لە یانەکە زۆرە.
باکگراوند: ئیدێرسۆن بەهۆی پێکانی و شکانی ئێسکی سەری لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل بەشداریی کۆپا ئەمریکای نەکرد.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.