هەڵبژاردەکان بۆتۆ
بەڕازیل هێشتا لە ژێر سێبەری نەیمارە
شەیری بکە لە:

نەیمار دا سیلڤا، کاپتنی هەڵبژاردەی بەڕازیل
زۆر شت هەیە باس بکرێت لەسەر نەیمار و کاروانی وەرزشی نەیمار، یاریزانەکە ئێستا 32 ساڵە و لە ئابی ساڵی ڕابردوو لە پاریس سانجێرمانەوە ڕوویکردە هیلالی سعوودی، دواتریش دووچاری پێکانێکی سەخت هات و ماوەی نۆ مانگە یاریی نەکردووە.
لەو ساتەوەی نەیمار دوایین یاری بۆ بەڕازیل ئەنجامداوە، 15 یاریزانی جیاواز یەکەم یاریی خۆیان بۆ بەڕازیل کردووە و چەندین گۆڕانکاری بەسەر هەڵبژاردەکەدا هاتووە، ئێندریک ئێستا ڕزگارکەری تیپەکەیە، ڤینیسیۆس پیاوی یەکەمە و ژمارە 10ی نەیماریش دراوە بە ڕۆدریگۆ.
ئەمانە هیچی گرنگ نییە، چونکە دەبینین تاوەکو ئێستا نەیمار کاریگەری لەسەر هەڵبژاردەکە هەیە، چاوپێکەوتنی یاریزانەکانی هەڵبژاردەکەیە، باسی نەیمار دەکەن، چاوپێکەوتنی ئەفسانەکانە، باسی نەیمارە، میدیاکان و ڕۆژنامەنووسەکان چەندین گوتاریان لەسەر نووسیەوە، تەنانەت زوومی کامێرەکانی نێو یاریگاکان لە کاتی یارییەکانی بەڕازیل لە کۆپا ئەمریکا لەسەر نەیمارە.
بینیمان کە نەیمار چووە هۆڵی ڕاهێنانەکانی هەڵبژاردەی بەڕازیل و ڕاهێنانەکانی خۆی ئەنجامدا، لە کاتێکدا بانگێشتی هەڵبژاردەکە نەکراوە، هەروەها یاریزانەکانی هەڵبژاردەکەش بەردەوام ناوی نەیماریان لەسەر لێوە و وێنەی لەگەڵ دەگرن.
کۆتایی هات؟ سەردەمانی نەیمارمان تێپەڕاند؟ بە دڵنیاییەوە نەخێر، نەیمار ڕەنگە یاری نەکات لە ئێستادا، بەڵام بوونی خۆی و هێزە میدییایەکەی پشتەوە بەردەوام یاریزانەکە لە هزری هاندەران دەهێڵێتەوە و ڕەنگە دوای پێکانەکەی جارێکی دیکە بانەری کاپتنی هەڵبژاردەی بەڕازیل لە قۆڵ بکاتەوە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.