هەڵبژاردەکان بۆتۆ
هۆڵەندا لە قۆناغی 16 ئەرکی زەحمەتە
شەیری بکە لە:

یاریزانانی هۆڵەندا
ئاڤا سپۆرت
هەڵبژاردەی هۆڵەندا و ڕۆمانیا ئەمڕۆ سێشەممە، لە قۆناغی 16هۆڵەندییەکان لە قۆناغی کۆمەڵەکان بە ئاستێکی باش دەرنەکەوتن، بەڵام هاندەرانی هەلبژاردەکە چاوەڕێی ئاست و ئەنجامی باشن لە تیپەکەیان.
وێنە گەورەکە: هۆڵەندا لە مێژووی پاڵەوانێتییەکان، کە گەیشتووەتە قۆناغی یەکلاکەرەوە دواتر بە ئاسانی ماڵئاوایی نەکردووە، تا قۆناغەکانی کۆتایی ڕۆێشتووە.
هۆڵەندا یاریزانی باشی لە پێکهاتەکەیدا هەیە، تا لەم یارییە سەرکەوتووبێت، بەڵام بە هێمنی یاریدەکەن و پەلە ناکەن تا تووشی هەڵە نەبن.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: کویمانی ڕاهێنەری هۆڵەندا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، دەبێت بیر لە بڕینی بەرگری ڕۆمانیا بکەینەوە، سوود لە خێڕایی یاریزانەکانمان ببینین، بەر لە هەموو شتێک دەبێت ئەو حەماسەتەی یاریزانانی ڕۆمانیا لەناوبەریین، بەتایبەتی لەسەرەتای یارییەکە بەرگەی فشارەکان بگرین.
لە لایەکی دیکەوە: ڕۆمانیا بە دەستکەوتەوە ئەم یارییە ئەنجام دەدات، چونکە هەر گەیشتن بە قۆناغی شازدە دەستکەوتە، بەڵام بۆ ئەوان وەک یاریی کۆتایی وایە، جەنگی مان و نەمانی یارییەکە دەکەن، بە ئاسانی نایانەوێت پاڵەوانێتییەکە جێبێلن.
باکگراوند: هۆڵەندا بە کۆکردنەوەی 4 خاڵ و بە پلەی سێیەم گەیشتە ئەم قۆناغە، ڕۆمانیاش بە 4 خاڵ و بە پلەی یەکەم سەرکەوت.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.