پۆرتوگال یاریی لەگەڵ سلۆڤینیا دەکات

پۆرتوگال یاریی لەگەڵ سلۆڤینیا دەکات

یاریزانانی پۆرتوگال

1 تەممووز
جیهان

ئاڤا سپۆرت


پۆرتوگال ئەمڕۆ دووشەممە، لە قۆناغی 16 ڕووبەڕووی سلۆڤینیا دەبێتەوە و دەیەوێت بگاتە قۆناغی داهاتوو، پۆرتوگال بە دوو بردنەوە و دۆڕانێک گەیشتە ئەم قۆناغە.


وێنە گەورەکە: هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە قۆناغی کۆمەڵەکان، ئاست و ئەنجامەکەی بەدڵی هاندەرانی هەڵبژاردەکەیان نەبوو، هەمووان چاوەڕێن ڕۆناڵدۆ کەی گۆڵ دەکات، جگە لەمەش پۆرتوگال بەربژێرێکی بەهێزە بۆ بردنەوەی پاڵەوانێتییەکە.


پێدراوە ڕاستەکان: کێشەی پۆرتوگال لە هێلی بەرگرییەتی، بەهۆی زۆری تەمەنی یاریزانەکانی لەو پێگەیە، بۆیە هەرکاتێک ڕووبەڕووی هێرشبەری خێرا ببنەوە گرفتیان بۆ دروست دەبێت، لە هێلی پێشەوە ئەگەر یاریی بۆ کریستیانۆ بکەن و هاوکاری بکەن لە تۆمارکردنی گۆڵ ئەوا ئاسنتر دەتوانن یارییەکە ببەنەوە.

 

لێدوانی فەرمی: مارتینێزی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال لەسەر یارییەکەیان بەرامبەر سلۆڤینیا گوتی: یارییەکە زەحمەتە ئەوان هەڵبژاردەیەکی بەهێزن، هەموو ئەوانەی گەیشتوونەتە قۆناغی شازدە هەڵبژاردەی بەهێزن بۆیە ناکرێت بە ئاسانی سەیری ڕکابەرەکەمان بکەین.


لە لایەکی دیکەوە: سلۆڤینیا بە کۆکردنەوەی 4 خاڵ گەیشتە ئەم قۆناغە، دەیانەوێت ئاستێکی باش پێشکەش بکەن و پاڵەوانی 2016 لە یۆرۆ دووربخەنەوە.


لێدوانی فەرمی: ماتیاس کیکی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی سلۆڤینیا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پۆرتوگال وتی: ڕکابەرەکەمان بەهێزن، بەڵام ئێمە تیپێکی ئامادەمان هەیە، یاریزانەکانمان لە ڕووی دەروونییەوە بۆ یارییەکە ئامادەن، پلانی تەواومان داڕشتووە بۆ ڕاگرتنی ڕۆناڵدۆ.
 
ئەوەی پێویستە بیزانێت: سلۆڤینیا بەرگری دەکات، بۆیە پۆرتوگال پێویستی بە یاریزانی لێهاتوو و خێرادەبێت، بۆ ئەوەی هێلەکانی بەرگری سلۆڤینیا ببڕن، وە دەبێت سوود لە تۆپی جێگیر و لێدانی دەرەوەی ناوچەی سزا ببینن.


زانیاریی زیاتر: پۆرتوگال دەبێت پلانی ڕاگرتنی خاڵی مەترسی سلۆڤینیا بگریتەبەر، کە هێرشی پێچەوانەیە، بۆ ئەمەش دەبێت پشت بە یاریزانەکانی هێلی ناوەڕاست واتا ئیرتیکازەکان ببەستێت.