تۆڵدۆ خەونی هۆڵەندییەکانی لەناوبرد

تۆڵدۆ خەونی هۆڵەندییەکانی لەناوبرد

گۆڵپارێز تۆڵدۆ

29 حوزەیران
جیهان

ئاڤا سپۆرت

یۆرۆی 2000، کە لە وڵاتی هۆڵەندا بەڕێوەدەچوو، هەموو هۆڵەندییەکان خەونی بردنەوەی نازناوەکەیان هەبوو، نزیکبوون لە بەدیهاتنی خەونەکەیان، بەڵام گۆڵپارێزێک ئەو خەونەی لە گۆڕنان.

 

وێنە گەورەکە: لە یاریی پێشکۆتایی ڕووبەڕووی ئیتاڵیا بوونەوە، هۆڵەندییەکان باشتربوون بە پاڵپشتی هاندەرانیان، چەند یاریزانێکی نایاب لە پێکهاتەی هۆڵەندابوون وەک (سیدۆرف، کلۆڤێرت، کۆکۆ، فرانک دی بۆر، ستام، ڤان دێرسار).

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: یاریگە پڕبوو لە هاندەرانی هۆڵەندا، خولەکی 15 زامبڕۆتای بەرگریکاری ئیتاڵی بە کارتی سوور کرایە دەرەوە، هۆڵەندییەکان هێندەی دیکە کۆنتڕۆڵی یارییەکەیانکرد.

 

زانیاریی زیاتر: لە خولەکی 39 ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ هۆڵەندییەکان هەژمارکرد، بەڵام تۆڵدۆی گۆڵپارێزی ئیتاڵیا گێڕایەوە، هێندەی نەبرد لێدانێکی سزای دیکە بۆ هۆڵەندییەکان هەژمارکرا، بەڵام کلۆیڤێرت لە ستوونی داو گۆڵی تۆمارنەکرد.

 

باکگراوند: یاریی گەیشتە لێدانە یەکلاکەرەوەکان، جارێکیتر تۆڵدۆ گەڕایەوە و 2 لێدانی گێڕایەوە، بەرگرکار هۆڵەندا ستام لێدانێکی هەڵدایە دەرەوە، ئیتاڵیا بە ئەنجامی (3-1) یارییەکەی بردەوە و گەیشتە یاریی کۆتایی.