یۆنان جیهانی شۆككرد

یۆنان جیهانی شۆككرد

یاریزانانی یۆنان

22 حوزەیران
جیهان


ئاڤا سپۆرت


لە یۆرۆی 2004 كە لە وڵاتی پۆرتوگال بەڕێوەدەچوو، هەمووان بەهۆی بەهێزی پۆرتوگالییەكان و دەركەوتن و درەوشانەوەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پۆرتوگالیان بەربژێری نازناوەكە دەكرد، بەڵام گەورەترین سووپڕاز لەم پاڵەوانێتییە ڕوویدا.


چیرۆكە سەرەكییەكە: هەڵبژاردەی پۆرتوگال و یۆنان بۆ یاریی كۆتایی سەركەوتن، هەمووان چاوەڕێبوون پۆرتوگال بە ڕاهێنەرایەتی سكۆلاری بۆ یەكەمجار ئەم نازناوەیان بۆ بەدەستبهێنێت.


لە لایەكی دیكەوە: بەڵام پێچەوانەی هەموو بۆچوونەكان لە خولەكی 57 كریستیاس بە لێدانێكی سەر گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی بۆ یۆنانییەكان تۆماركرد، ئەوان بە پلانی ڕاهێنەر ئۆتۆری هاینگلی ئەڵمانی بەشێوازێكی نوێ بەرگریان دەكرد.


زانیاریی زیاتر: پۆرتوگال بەهەموو شێوەیەك هەوڵی ڕاستكردنەوەی ئەنجامەكەیان دەكرد، بەڵام سەرجەم هەوڵەكانی ڕۆناڵدۆ و هاوڕێكانی شكستیانهێنا و یۆنان بۆ یەكەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی یۆرۆ جیهانی شۆككرد.