هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ئەندرێك نامەیەك ئاراستەی نێیمار دەكات
شەیری بکە لە:

نێیمار
ئاڤا سپۆرت
ئەندریك فلیپی یاریزانی بەڕازیلی و یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی نامەیەكی كاریگەر بۆ نێیماری هاوڕێی دەنێرێت.
وێنە گەورەكە: ئەندریك كە ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل لە كۆپا ئەمریكا بەشدارە، نامەیەك ئاراستەی نێیماری هاونیشتمانی دەكات و پێدەڵێت، تۆ تایبەتمەندی و نایابی بەداخەوە بەهۆی پێكانەوە لەگەڵمان نیت، خۆزگە لەگەڵ ئێمە بەشداردەبوویت، بەڵام هەوڵدەدەم هەمان كارەكانی تۆ لە یاریگەدا دووبارە بكەمەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نێیمار لە پاڵاوتنەكانی هەڵبژاردەی بەرازیل تووشی پێكانی ئەژنۆی هات، بەو هۆیەوە چەند مانگێكە لە یاریكردن دابڕاوە.
باكگراوند: نێمار لە پێشووتر لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە 2 جار بووەتە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ و لالیگاشی بردووەتەوە، لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی بەرازیل توانی بۆ یەكەمجار ئۆلمپیادی ریۆدی جانیرۆی بەڕازیلی لە 2016 بباتەوە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.