دوو یانە ڕكابەری گواستنەوەی كاسیمێرۆ دەكەن

دوو یانە ڕكابەری گواستنەوەی كاسیمێرۆ دەكەن

یاریزانانی مان یونایتد

21 حوزەیران
جیهان

ئاڤا سپۆرت


یانەكانی سعودییە ڕكابەری لەسەر گواستنەوەی یاریزان كاسیمێرۆی بەرازیلی یانەی مان یونایتدی ئینگلیزی دەكەن، دەیانەوێت لەم هاوینەدا بۆ خولی سعودی بیگوازنەوە.


ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ڕۆژنامەی ماركا بڵاویكردووەتەوە كە یانەكانی هیلال و نەسڕ ڕكابەری یەكتر دەكەن لەسەر گواستنەوەی تواناكانی كاسیمێڕۆ.


زانیاریی زیاتر: كاسیمێرۆ تا ئێستا بەفەرمی وەڵامی گرێبەستەكانی ئەو یانەیەی نەداوەتەوە، داوای كردووە كاتی زیاتری بۆ بیركردنەوە لە گرێبەستەكان پێبدەن.


باكگراوند: یانەكان بڕی 30 بۆ 35 ملیۆن یۆرۆیان بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە ئامادەكردووە.