بەرشەلۆنە گرێبەستی ناوەڕاستكارێكی درێژكردەوە

بەرشەلۆنە گرێبەستی ناوەڕاستكارێكی درێژكردەوە

یاریزانانی بەرشەلۆنە

ئاڤا سپۆرت


یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی نوێكردنەوەی گرێبەستێكی یانەكەی تا ساڵی 2028 ڕاگەیاند.


ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: یانەی بەرشەلۆنە لە پێگەی فەرمی خۆی ڕایگەیاند كە گرێبەستی مارك كاسیدۆی تاوەك 2028 درێژكردووەتەوە.


زانیاریی زیاتر: كاسیدۆ تەمەنی 20 ساڵە و نرخی ئێستای لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان 1.5 ملیۆنێك و نیو یۆرۆیە.


باكگراوند: كاسیدۆ لە 5 یارییدا لەگەڵ بەرشەلۆنە ماوەی 35 خولەك یاریی بۆ بەرەشەلۆنە كردووە.