هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ڕامۆس كاتی وازهێنانی لە یاریكردن ڕاگەیاند
شەیری بکە لە:

ڕامۆس
ئاڤا سپۆرت
سێرخیۆ رامۆسی ئەستێرەی ئیسپانی و پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید، ماڵئاواییكردنی لە یانەی سێڤییا ڕایگەیاند بڕیاریدا لە یاریكردنیش بەردەوامبێت.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ڕامۆس لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند بەهۆی چەند بڕیارێكی تایبەت بەخۆی و لەسەر داوای خێزانەكەشی یانەی سێڤییا جێدەهێڵێت، قۆناغێكی نایابی ژیانی لەگەڵ سێڤییا تێپەڕ كردوو، هیچ كاتێكیش گەڕانەوەی بۆ سێڤییا رەت نەكردووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: ڕامۆسی 38 ساڵ ڕەتی كردەوە بیر لە وازهێنان لە یاریكردن بكاتەوە، گوتیشی، دەتوانم ساڵێك تا دوو ساڵی دیكە لە یاریكردن بەردەوام بم، لەڕووی دەروونی و جەستەییەوە بە تەواوەتی ئامادەم.
باكگراوند: سێرجیۆ ڕامۆس سەرەتای ژیانی وەرزشی لە یانەی سێڤییا دەست پێكردووە، لەگەڵ ئەو یانەیە لە كۆی 87 یاری، 10 گۆڵ و یەك ئاسیستی كردووە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.