هەڵبژاردەکان بۆتۆ
فەڕەنسا لە هەوڵی نووسینەوەی مێژوو
شەیری بکە لە:

یاریزانانی هەڵبژاردەی فەڕەنسا
ئاڤا سپۆرت
کەڵەشێرەکانی فەڕەنسا هاتوونەتە نێو خاکی ئەڵمانیا و بە دوای سێیەم نازناوی یۆرۆ دەگەڕێن، ئەو نازناوەی کە لە ساڵی 2000ەوە نەگەڕاوەتەوە نێو خاکی فەڕەنسا، ئەمشەو کاتژمێر 10:00 بەکاتی هەولێر، هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە نێو یاریگای دوسێلدۆرف ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی نەمسا دەبێتەوە.
ئەمشەو فەڕەنسا بە سەررکدایەتی کیلیان ئێمباپی، یاریزانی نوێی یانەی ریاڵ مەدرید، لاپەڕەیەکی دیکەی نووسینەوەی مێژووییان دەستپێدەکەن، فەڕەنسا ساڵی 2016 گەیشتە یاریی کۆتایی یۆرۆ، بەڵام پۆرتوگال نازناوەکەی لێبردەوە، پاشان لە ساڵی 2018 توانی لە نێو خاکی ڕووسیا ببێت بە پاڵەوانی جیهان و جامی جیهانی بەرز بکاتەوە.
فەڕەنسا هەردەم یەکێکە لە پاڵێوراوەکان، ئەوەشبوو ساڵی 2022 پلەی دووەمی جامی جیهانی قەتەڕی بەدەستهێنا.
فەڕەنسییەکان لە 10 ساڵی ڕابردوو هەردەم پاڵێوراون بۆ بردنەوەی نازناوەکان، ئێستاش بە پیی زۆرینەی ڕاپرسییەکان، هاندەران پێیان وایە فەڕەنسا دەبێت بە پاڵەوانی یۆرۆ، بەلام ئەو کارە ئاسان نابێت، وەک ئمباپێ گوتی: ''بردنەوەی یۆرۆ سەختترە لە بردنەوەی جامی جیهانی''.
کەس نازانێت ئمباپێ بۆ ئەو قسەیەی کردووە، ئاخۆ بە تەواوی باوەڕی بەوەیە یۆرۆ سەختترە، یاخەد برینی دۆڕاندنی مۆندیالی 2022ی هێشتا ساڕێژ نەبووە.
فەڕەنسا کەوتووەتە کۆمەڵەی چوارەم و ڕووبەڕووی هەڵبژاردەکانی نەمسا، پۆڵەندا و هۆڵەندا دەبێتەوە، هەرچەندە چانسی سەرکەوتنی فەڕەنسا یەکجار زۆرە، بەڵام یۆرۆ بەوە ناسراوە چەندین ئەنجامی شۆکهێنەری تیادا ئەنجام بەدی دەکرێت.
نموونەش بۆ ئەوە، یۆرۆی 2021، کاتێک فەڕەنسا لە قۆناغی 16 بە دەستی سویسرا کرایە دەرەوە، لە کاتێکدا ئەو ساڵە فەڕەنسا پاڵێوراو بوو بۆ بردنەوەی جامەکە، ئاخۆ ئەمجارەش کەڵەشێرەکان شۆک دەکرێن؟ یاخود ڕاپرسییەکان ڕاست دەبن و فەڕەنسا سێیەم نازناوی یۆرۆ دەباتەوە؟

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.