وەزیری وەرزشی فەڕەنسا ستایشی ئمباپێ دەکات

وەزیری وەرزشی فەڕەنسا ستایشی ئمباپێ دەکات

کیلیان ئمباپێ، کاپتنی هەڵبژاردەی فەڕەنسا

17 حوزەیران
جیهان

ئاڤا سپۆرت

 

وەزیری وەرزشی فەڕەنسا ستایشی لێدوانەکانی ئمباپێ، یاریزانی تۆپی پێ، دەکات کە داوای کردبوو گەنجان "لەم ساتە گرنگەدا" بەشداریی هەڵبژاردنەکان بکەن و لە دژی "تووندڕەوەکان و بیرۆکە دابەشکارییەکان" دەنگ بدەن. 

 

لێدوانی فەرمی: ئامێلی ئۆدیا کاستێرا، وەزیری وەرزشی فەڕەنسا، ڕایگەیاند "کیلیان دوێنێ بە شێوەیەکی تەواو نموونەیی قسەی کرد. ئەو ویستی لە ساتێکی تەواو بێوێنە و یەکلاکەرەوە بۆ داهاتوو قسە بۆ گەنجان بکات."

 

زانیاریی زیاتر: لە سەر داوای ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا و دوای بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان، بڕیارە ڕۆژی 30ـی حوزەیرانی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پێشوەختە لە فەڕەنسا بەڕێوە دەچێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپا  کە ڕۆژانی 6-9ـی حوزەیران بەڕێوەچوو، پارتە ڕاستڕەوەکان سەرکەوتنی گەورەیان بە دەستهێنا.

نۆڤین مەجید

پرۆدوسەر
نۆڤین مەجید