بە هۆی تووندوتیژییە وەرزشییەکانەوە چەند کەسێک سزا دەدرێن

بە هۆی تووندوتیژییە وەرزشییەکانەوە چەند کەسێک سزا دەدرێن

پۆلیسی ئەڵمانیا لەنێو هاندەرانی سڕبیا

17 حوزەیران
جیهان

ئاڤا سپۆرت

 

لە دوای پێکدادانەکانی یۆرۆی 2024، هاندەرێکی ئینگلتەرا و حەوت سڕبی سزا دەدرێن.

 

وێنە گەورەکە: بەر لە دەستپێکی یاریی نێوان ئینگلتەرا و سڕبیا لە ڕۆژی یەکشەممە، لە گێلسێنکیرچن لە ڕۆژئاوای ئەڵمانیا، پێکدادان و گرژیی لە نێوان لایەنگراندا درووست بوو و بە هۆیەوە 150 کەس لە شەڕەکە تێوە گلان. 

 

زانیاریی زیاتر: پۆلیسی ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە کە هاندەرەکانی ئینگلتەرا هەوڵیان داوە بچنە ناو ڕیستۆرانتێکەوە کە پڕ بووە لە هاندەری سڕبیا و بەو جۆرە شەڕەکە دەستی پێکردووە. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاندەرەکەی ئینگلتەرا و حەوت سربییەکە بە تاوانکار ناسێنراون و لە ئامادەبوون لە پێشبڕکێکان بێبەش کراون.

 

باکگراوەند: ئەنجامی یارییەکە بە یەک گۆڵی بێ بەرامبەر لە بەرژەوەندیی ئینگلتەرا کۆتایی هات.

نۆڤین مەجید

پرۆدوسەر
نۆڤین مەجید