هەڵبژاردەکان بۆتۆ
یانەكانی ئەوروپا هەوڵی گواستنەوەی یاریزانێكی بەرشەلۆنە دەدەن
شەیری بکە لە:

ڕۆكی
ئاڤا سپۆرت
ڤیكتۆر ڕۆكی هێرشبەری بەڕازیلی لە گواستنەوەی زستانەی رابردوو لە یانەی ئاتڵێتیكۆ پارنێنسییەوە بە بەهای 30 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە كرد.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: سپۆرت بڵاویكردووەتەوە، دوو یانە بۆ گواستنەوەی ڤیكتۆر ڕۆكی لە ڕكابەری یەكتران، بەڵام ئەو یاریزانە تا ئێستا بڕیاری كۆتایی خۆی نەداوە ڕوو لە كام وێستگە بكات.
لە لایەكی دیكەوە: یانەكانی پۆرتۆ و ئەتڵەتیكۆ مەدرید بۆ گواستنەوەی ڤیكتۆرۆ رۆكی لەگەڵ بەرشەلۆنە لە گفتوگۆدان، یانەكە دەرگای لەبەردەم هیچ یانەیەك دانەخستووە، بەڵام بەرشەلۆنە دەیانەوێت بەشێوەی خواستن ئەو یاریزانە بدەن بەیانەیەكی دیكە.
باكگراوند: ڤیكتۆر ڕۆكی تەمەن 19 ساڵ، یاریی لەگەڵ بەرشەلۆنە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەكان تەنیا بەشداریی لە 16 یاریی كردووە و 2 گۆڵی تۆمار كردووە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.