كڤاراتسخیلیا بۆ فرۆشتن نییە

كڤاراتسخیلیا بۆ فرۆشتن نییە

كڤاراتیسخیلیا

ئاڤا سپۆرت


یانەی ناپۆلی تووڕەی خۆی سەبارەت بە لێدوانەكانی بریكاری كارەكانی یاریزان خڤیچا كڤاراتسخیلیا نیشاندا و وەڵامی لێدوانەكانی دایەوە.


ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: یانەی ناپۆلی لە بەیانامەیەكی فەرمی وەڵامی دەنگۆی ڕۆیشتنی كڤاراتسخیلیان دایەوە، ڕایانگەیاند ئەو یاریزانە بۆ فرۆشتن نییە و تا 2027 گریبەستی لەگەڵ یانەكەمان ماوە.


زانیاریی زیاتر: چەند ڕۆژیكە بریكاری كارەكانی ئەو ئەستێرە جۆرجیە باس لە ڕۆیشتنی كڤاراتسخیلیا لە یانەی ناپۆلی دەكات.


باكگراوند: كڤاراتسخیلیای تەمەن 23 ساڵان وەرزێك پێش ئێستا لەگەڵ یانەی ناپۆلی نازناوی سێریائەی بردەوە، ئێستاش بەهۆی ئاستە بەرزەكەی یانەكانی پاریس یان جێرمان و ریاڵ مەدرید و مان سیتی هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.