پاریس هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرەیەكی ناپۆلی دەدات

پاریس هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرەیەكی ناپۆلی دەدات

یاریزانانی ناپۆلی

ئاڤا سپۆرت


یانەی پاریس یان جێرمان لە ئێستادا هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی یاریزانی جۆرجی كڤاراتسخیلیا چڕكردووەتەوە تا لەم هاوینەدا بیگوازێتەوە ڕیزەكانی.


ئەوە لەبارەیەوە دەگوترێت: سپۆرتی ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە، كە یانەی پاریس بە نیازە كڤاراتسخیلیا یاریزانی یانەی ناپۆلی بۆ ڕیزەكانی بگوازێتەوە، بۆ ئەوەی وەك شوێنگرەوەی ئمباپێ سوودی لێببینێت.


زانیاریی زیاتر: كڤاراتسخیلیا لەگەڵ ناپۆلی گرێبەستی بۆ ماوەی 3 ساڵ ماوە، بەڵام یاریزانەكە خۆی ئارەزووی جێهێشتنی یانەكە دەكات.


باكگراوند: كڤاراتسخیلیا لەگەڵ ناپۆلی لە وەرزی 2023-2024 بەشداری 45 یاریی كردووە و 11 گۆڵ 9 ئەسیستی تۆماركردووە.