هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ئەمشەو یۆرۆی 2024 دەستپێدەکات
شەیری بکە لە:

یاریگای ئالیانز ئەرینا
ئاڤا سپۆرت
هەڵبژاردەی ئەڵمانیای میواندار، ئەمشەو لە یاریی دەستپیکی یۆرۆی 2024 ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی سکۆتلەندا دەبێتەوە و ئەڵمانیا دەیەوێت شکستەکانی سالانی پێشووی قەرەبوو بکاتەوە.
وێنە گەورەکە: ئەمشەو کاتژمێر 10:00 بەکاتی هەولێر، یارییەکانی یۆرۆ دەستپێدەکات و یاریی یەکەمیش لە نێو یاریگای ئالیانز ئەرینای تایبەت بە بایرن میونشن ئەنجام دەدرێت، ئەوەش دووەمجارە ئەڵمانیا میوانداری جامی یۆرۆ دەگرێتەو ئەستۆ.
لێدوانی فەرمی: یولیان ناگلیسمان، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا پێش یارییەکە گوتی: ''ڕابردوو هیچ کاریگەرییەکم لەسەر درووست ناکات، بەڵکو هەوڵ دەدەین لەم پاڵەوانێتییەدا مێژوو بۆخۆمان بنووسینەوە''.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ستیڤ کلارک، ڕاهێنەری سکۆتلەندا سەبارەت بە یارییەکە گوتی: ''پێم خۆشە کە یاریی یەکەممان بەرامبەر ئەڵمانیایە، چونکە یارییە سەختەکان وا دەکەن یاریزانەکان زووتر بچنە نێو کەشی پاڵەوانێتییەکەوە''.
زانیاریی زیاتر: ئەمە جاری سێیەمە سکۆتلەندا و ئەڵمانیا لە پاڵەوانێتییەکی فەرمیدا بەیەک دەگەن، دوو جارەکەی پێشوو ئەڵمانیا براوەبووە لە مۆندیالی 1986 و یۆرۆی 1992.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.