هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ئیتیحاد و ناچۆ گەیشتوونەتە ڕێككەوتنی كۆتایی
شەیری بکە لە:

وێنەی یاریزانانی ریاڵ مەدرید
ئاڤا سپۆرت
ناچۆی بەرگریكاری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لەگەڵ یانەی ئیتیحادی سعوودی گەیشتووەتەوە ڕێككەوتنی كۆتایی، بۆ ئەوەی بۆ وەرزی تازەی خولی ڕۆشەن یاریی بۆ یانەكە بكات.
ئەوەی لەباریەوە دەگوترێت: ڕۆژنامەی لیكیپی فەرەنسی بڵاویكردووەتەوە كە ناچۆ لە پەیوەندیكردنی ئەو یاریزانە بە یانە سعوودییەكە هەنگاوی باشی ناوە، ئیتیحاد ناچۆ وەك بەرگریەكی پێویست بۆ تیپەكەی دەبینێت، كە ئەم وەرزە كێشەی زۆری لە دڵی بەرگری تیپەكەدا هەبوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ئەگەری ڕۆیشتنی ناچۆ لە ریاڵ مەدرید ئەوا پێریز هەوڵی هێنانی لینی یۆرۆی بەرگریكاری یانەی لیلی فەرەنسی دەدات تا وەك شوێنگرەوەی ناچۆ بیگوازێتەوە ڕیزەكانی مێرێنگی.
باكگراوند: ناچۆی تەمەن 34 ساڵان لەم وەرزەیدا لەگەڵ یانەی مێرینگی 45 یاریی ئەنجامداوە، نازناوی لالیگا و چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.