ئیکوادۆر ئامادەیە بۆ کۆپا ئەمریکا

ئیکوادۆر ئامادەیە بۆ کۆپا ئەمریکا

یاریزانانی هەڵبژاردەی ئیکوادۆر

13 حوزەیران
جیهان

ئاڤا سپۆرت

 

هەڵبژاردەی ئیکوادۆر توانی بەسەر هەڵبژاردەی بۆلیڤیادا سەربکەوێت و یارییەکەی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لێبردەوە. 

 

وێنە گەورەکە: زەردپۆشەکانی ئیکوادۆر، ئاستێکی نایابیان پێشکەش دەکرد و کۆنترۆڵی یاریگایان کردبوو، ئەوەشبوو لە خولەکی 18 ئینەر ڤالێنسیا توانی گۆڵی یەکەمی هەڵبژاردەکە تۆماربکات. 

 

زانیاریی زیاتر: بە دوای ئەو گۆڵە ئیکوادۆر سارد نەبووەوە و لە خولەکی 25 جۆن یەبوا گۆڵی دووەمی هەلبژاردەکەی تۆمارکرد و گێمی یەکەمی یارییەکەش بەو ئەنجامە کۆتاییهات. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە گێمی دووەم، ئیکوادۆرییەکان شێوازی یاریکردنیان نەگۆڕی و بەردەوام بوون لە هێرشبردن، دواجار لە خولەکی 70 خۆردی کایسێدۆ لە ڕێگەی لێدانی سزاوە گۆڵی سێیەمی ئیکوادۆری تۆمارکرد.

 

لە لایەکی دیکەوە: لە خولەکی 88، میگێل تێرسێرۆس توانی گۆڵی یەکەمی بۆلیڤیا تۆماربکات، بەڵام گۆڵەکە کاریگەری لەسەر دەرئەنجامی یارییەکە درووستنەکرد و یارییەکە لە بەرژەوەندی ئیکوادۆر کۆتاییهات. 

 

باکگراوند: ئیکوادۆر، دەکەوێتە کۆمەڵەی دووەمی کۆپا ئەمریکاوە و لە وکۆمەڵەیەدا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەکانی جامایکا، مەکسیک و ڤێنزوێلا دەبێتەوە، بۆلیڤیاش لە کۆمەڵەی سێیەمە و ڕووبەڕووی هەریەک لە هەڵبژاردەکانی ئەمریکا، پاناما و ئۆرۆگوای دەبێتەوە.

نۆڤین مەجید

پرۆدوسەر
نۆڤین مەجید