هەڵبژاردەکان بۆتۆ
سێڵتیکس یەک هەنگاو لە نووسینەوەی مێژوو دوورە
شەیری بکە لە:

دیمەنێک لە یارییەکەی نێوان بۆستۆن سێڵتیکس و دالاس ماڤریکس
ئاڤا سپۆرت
لە جیهانی باسکە و لە یاریی سێیەمی ''ئێن بی ئەی فایناڵز'' یانەی بۆستۆن سێڵتیکس سێیەم بردنەوەی خۆی تۆمارکرد و توانی بە ئەنجامی 106-99 لە یانەی دالاس ماڤریکس بباتەوە.
وێنە گەورەکە: هەردوو یانە لە چارەکی یەکەمدا ئاستێکی نایابیان پێشکەشکرد، بەڵام لە کۆتاییدا دالاس ماڤریکسی میوانداری توانی ئەو چارەکە بە جیاوازی خاڵێک و بە ئەنجامی 31-30 یەکلابکاتەوە.
زانیاریی زیاتر: چارەکی دووەمی یارییەکەش هاوشێوە بوو، هەردوو یانە بەردەوام بوون لە ئەنجام دانی ئاستێکی نایاب، بەڵام ئەمجارە چارەکەکە بە یەکسانی و بە ئەنجامی 20-20 کۆتاییهات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چارەکی سێیەم بە تەواوی ڕێچکەی یارییەکەی گۆڕی، چونکە بۆستۆن سێڵتیکسی میوان توانی ماڤریکس تێکبشکێنێت و ئەو چارەکەی بە ئەنجامی 35-19 یەکلاکردەوە، سەرەرای ئەوەی ماڤریکس چارەکی چوارەمی بە ئەنجامی 29-21 بردەوە، بەڵام بەس نەبوو بۆ ئەوەی یارییەکە یەکلایی بکاتەوە و بۆستۆن سێڵتیکس بووە براوەی یارییەکە.
بۆچی گرنگە: بەو بردنەوەیەش سێلتیکس سێیەم بردنەوەی خۆی تۆمارکرد و لە ئێستادا تەنیا پێویستی بە یەک بردنەوەی دیکەیە بۆ ئەوەی ببێت بە پاڵەوانی ئێن بی ئەی، کە لە ساڵی 2008ەوە لە یانەکەوە دوورە.
لە لایەکی دیکەوە: جەیسن تەیتم، ئەستێرەی یانەی سێڵتیکس بە باشترین یاریزانی یارییەکە دەستنیشانکرا و توانی 31 خاڵ و پێنج ئەسیست و شەش ڕیباوند تۆماربکات.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.