هەڵبژاردەکان بۆتۆ
نادال و ئالکاراز بەشداری ئۆلێمپیادی پاریس دەکەن
شەیری بکە لە:

کارلۆس ئالکاراز و ڕافایەل نادال
ئاڤا سپۆرت
ڕافایەل نادال و کارلۆس ئالکاراز پێکەوە بەشداری ئۆلێمپیادی پاریس دەکەن و وەک نوێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە یارییە دوانەکانی تێنسی سەرزەویدا لە یەک تیپ دەبن.
وێنە گەورەکە: پێشبینی دەکرا لەم ساڵدا ڕافایەل نادال وازهێنانی یەکجاری لە تێنس ڕابگەیەنێت، بەڵام ئەفسانە ئیسپانییەکە دەیەوێت زیاتر بەردەوام بێت و بەهۆی ئۆلێمپیادەوە بڕیاریداوە بەشداری پاڵەوانییەتی ویمبڵدۆن نەکات.
ڕاگەیەنراوی فەرمی: داڤید فێرێر، کاپتنی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە ئۆلێمپیادی پاریس رایگەیاند، دوانەیەکی خەیاڵی پێکدەهێنن و بڕیاریان داوە نادال و ئالکاراز پێکەوە بەشداری پاڵەوانییەتییەک بکەن.
لە لایەکی دیکەوە: یەکەمجارە ئالکاراز بەشداری لە یارییەکانی ئۆلێمپیاد بکات، یاریزانەکە هاوبەشییەکەی لەگەڵ نادال وەکو خەونێک وەسف کرد و هیوای خواست بە مەدالیای زێڕینەوە بگەڕێنەوە بۆ ئیسپانیا.
باکگراوند: هەفتەی پێشوو، ئالکارازی تەمەن 21 ساڵ، هەفتەی پێشوو توانی ببێت بە پاڵەوانی ڕۆلاند گارۆس و سێیەم نازناوی گراند سلامی کاروانی وەرزشی خۆی بەدەستهێنا، چاوەڕوان دەکرێت ئالکاراز و نادال پێکەوە ئاستێکی نایاب پێشکەش بکەن، بەڵام پێکانە بەردەوامەکانی نادال، ترسی خستووەتە نێو دڵی هاندەرانی ئیسپانیاوە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.