هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ئاستی بەڕازیل هاندەرانی نیگەران کردووە
شەیری بکە لە:

دیمەنێک لە یارییەکەی نێوان بەڕازیل و ئەمریکا
ئاڤا سپۆرت
لە دوایین یارییە دۆستانەکان پێش دەسپێکردنی کۆپا ئەمریکا، هەڵبژاردەی بەڕازیل ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئەمریکا بووەوە و یارییەکەش بە یەکسانی و بە ئەنجامی گۆلێک بۆ هەردوولا کۆتاییهات.
وێنە گەورەکە: هەر لە دەستپێکی یارییەکەوە، یاریزانانی بەڕازیل توانیان کۆنترۆڵی یاریگا بکەن و یارییەکی هێرشبەری ئەنجامبدەن، ئەوەش وایکرد ئەمریتکییەکان تەنیا بتوانن بەرگری بکەن و پشت بە هێرشی هەڵگەڕاوە ببەستن.
زانیاریی زیاتر: لە خولەکی 17، ڕۆدریگۆ ئەسیستێکی ڕافینیای قۆستەوە و توانی گۆڵی یەکەمی سیلیساو تۆماربکات، بە دوای ئەو گۆڵەشدا هاندەران چاوەڕوانی فێستیڤاڵی گۆڵیان لە بەڕازیل دەکرد، ئەمریکا فێستیڤاڵەکەی تێکدا و لە خولەکی 26 کریستیان پولیسیچ توانی ئەنجامەکە بۆ ئەمریکا یەکسانبکاتەوە، بەوەش گێمی یەکەمی یارییەکە کۆتایی هات.
لە لایەکی دیکەوە: لە گێمی دووەم، بەڕازیل هێرشەکانی بۆسەر گۆڵی ئەمریکا چڕتر کردەوە، بەڵام نەیاندەتوانی هیچ گۆلێک تۆماربکەن و مات تۆرنەری گۆڵپارێز، وەک دیوارێک لە نێو گۆڵدا دەبینرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەڕازیل، لە کۆی 25 لێداندا 12 لێدانی ڕاستەوخۆ بۆ نێو گۆڵی ئەمریکا دەچوو، بەڵام گۆڵپارێز ڕێگر بوو لەوەی هیچ گۆلێکی دیکە تۆماربکرێت و یارییەکەش بەو ئەنجامە و بە یەکسانی کۆتاییهات.
بۆچی گرنگە: ئەوەش دوایین یاریی دۆستانەی بەڕازیل بوو پێش دەستپێکردنی کۆپا ئەمریکا و ئاستی هەڵبژاردەکەش هاندەرانی نیگەران کردووە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.