ریاڵ مەدرید دەیەوێت ئەستێرەیەكی ئەرجەنتینی بگوازێتەوە

ریاڵ مەدرید دەیەوێت ئەستێرەیەكی ئەرجەنتینی بگوازێتەوە

وێنەی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین

ئاڤا سپۆرت


یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی هەوڵی گواستنەوەی بەرگریكارێكی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی دەدات تا ڕیزەكانی تیپەكەی بۆ وەرزی داهاتوو بەهێزتر بكات.


ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: پێگەی ئێس پی ئێنی جیهانی بڵاویكردووەتەوە، كە یانەی مێرێنگێ هەوڵدەدات گرێبەست لەگەڵ یاریزان كریستیان ڕۆمێرۆی بەرگری ئەرجەنتینی واژۆ بكات.


زانیاریی زیاتر: ریاڵ مەدریدی دەیەوێت بەر لە دەستپێكی كۆپا ئەمریكای 2024 گرێبەستی ئەم یاریزانە بە كۆتابهێنێت.


باكگراوند: ڕۆمێرۆ لەگەڵ یانەی تۆتێنهام بەشداریی 34 یاریی كردووە و 5 گۆڵی تۆماركردووە، بەڵام هیچ ئاسیستێكی نەبووە.