مۆتا بەفەرمی بووە ڕاهێنەری یوڤێنتۆس

مۆتا بەفەرمی بووە ڕاهێنەری یوڤێنتۆس

وێنەی ڕاهێنەر تیاگۆ مۆتا

ئاڤا سپۆرت


یانەی یوڤێنتۆسی ئیتاڵی بەفەرمی تیاگۆ مۆتای وەك ڕاهێنەری نوێی یانەكەی بۆ وەرزەكانی داهاتوو ناساند.


وێنە گەورەكە: یانەی یوڤێنتۆس ئەمڕۆ چوارشەممە بە فەرمی گرێبەستكردنی لەگەڵ ڕاهێنەر تیاگۆ مۆتا ڕاگەیاند، كە ئەم وەرزە مۆتا لەگەڵ یانەی پۆلۆنیا بە ئاستێكی باش دەركەوت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: مۆتا وەك ڕاهێنەری یوڤێنتۆس تاوەکو ساڵی 2027 گرێبەستی كردووە، تا شوێنی ڕاهێنەر ئەلێگری بگرێتەوە، كە لە كۆتایی ئەم وەرزە یۆڤی ئەو ڕاهێنەرەی لە یانەكە دوورخستەوە.


باكگراوند: یوڤێنتۆس ئەم وەرزەی سێریا ئەی بە كۆكردنەوەی 71 خاڵ و بەدەستهێنانی خانەی سێیەم بەكۆتاهێنا، ئینتەر میلانی ڕكابەریشی نازناوەكەی بردەوە.