نیوكاسڵ هەوڵی گواستنەوەی یاریزانێكی بەرشەلۆنە دەدات

نیوكاسڵ هەوڵی گواستنەوەی یاریزانێكی بەرشەلۆنە دەدات

وێنەی فیران تۆرێس

ئاڤا سپۆرت


یانەی نیوكاسڵ یونایتدی ئینگلیزی هەوڵی گرێبەستكردن لەگەڵ فیران تۆرێسی یاریزانی یانەی بەشەلۆنە دەدات، لە ئێستاشدا جوولەكانی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەستپێكردووە.


ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: یانەی نیوكاسڵ بڕی 15 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی تۆرێس دیاریكردووە، لەگەڵ 5 ملیۆن یۆرۆی دیكە وەك گۆڕانكاری لە بەندەكانی گرێبەستی ئەم یاریزانە.


زانیاریی زیاتر: فێران تۆرێس گرێببەستەكەی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە تا هاوینی 2027 ماوە، بەڵام یانە ئینگلیزییەكە دەیەوێت خراپی دۆخی دارایی یانەی بەرشەلۆنە بقۆزێتەوە و ئەو پەلكێشی ڕیزەكانی بكات.


باكگراوند: تۆرێس لەم وەرزەی 2023-2024 لە لالیگای ئیسپانی بەشداریی 29 یاریكردووە 7 گۆڵی تۆماركردووە و 2 ئاسیسیتی هەبووە.