مان سیتی بەدوای شوێنگرەوەی گواردیۆلا دەگەڕێت
شەیری بکە لە:

وێنەی ڕاهێنەر ئەلۆنسۆ
ئاڤا سپۆرت
بەرپرسانی مان سیتی بۆ گواستنەوەی چاپی ئەلۆنسۆی ئیسپانی و ڕاهێنەری ئێستای یانەی بایەرلیڤەركوزنی ئەڵمانی دەستیان بە جوولە كردووە، تا وەك شوێنگرەوەی پێپ گواردیۆلا بیكەنە ڕاهێنەری یانەكە.
ئەوەی لەباریەوە دەگوترێت: ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی بڵاویكردووەتەوە، كە كارگێری مان سیتی لە لێدوانەكانی گواردیۆلا نیگەرانن و ترسی ڕۆیشتنی ئەو ڕاهەێنەریان لێ نیشتووە، بۆیە بەدوای شوێنگرەوەیدا دەگەڕێن.
زایناریی زیاتر: كارگێڕی مان سیتی بۆ شوێنگرەوەی گواردیۆلا، ئەلۆنسۆ بە باشترین شوێنگرەوە دەزانن، بۆیە لە ئێستاوە پلان بۆ گواستنەوەی ئەو ڕاهێنەرە دادەڕێژن.
باكگراوند: مان سیتی ئەم وەرزەی 2023-2024 بە كۆكردنەوەی 91 خاڵ و بەدەستهێنانی نازناوی پرێمەرلیگ بەكۆتاهێنا.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.