ئینگلتەرا پێویستی بە بیرۆکەکانی گواردیۆلایە
شەیری بکە لە:

سام لی، پەیامنێری یانەی مانچستەر سیتی لە زە ئەسلەتیک
ئاڤا سپۆرت
سام لی، پەیامنێری یانەی مانچستەر سیتی
زە ئەسلەتیک
ئینگلتەرا چی بکات بۆ ئەوەی فیل فۆدن باشترین ئاستی خۆی پێشکەش بکات؟ پێوسیتە وەک پێپ گواردیۆلا بجوڵێیت و وەکو ئەویش بیر بکەیتەوە.
دیمەنێکی ناوازەیە کاتێک دەبینیت فیل فۆدن لە ناوەڕاستی یاریگا یاری دەکات، کاتێک کە تۆپ لە نیوەی یاریگاوە دەهێنێت و چەند یاریزانێک دەبڕێت و دواتر بە لێدانێکی جوان گۆڵ دەکات، ئەوە ئەو دیمەنانەیە کە فۆدن لەگەڵ مان سیتی ئەنجامی دەدات، کە دواتر بووە هۆی بردنەوەی چەند خەڵاتێکی تاکەکەسی.
فۆدن یاریزانێکی نایابە بۆ تەماشاکردن و هەست دەکەیت ئێمەی بینەر لە شتێک بێبەش دەبین ئەگەر هاتوو ئینگلتەرا ڕێگەیەک نەدۆزێتەوە بۆ ئەوەی فۆدن بتوانێت باشترین ئاستی خۆی نیشان بدات لە یارییەکان یۆرۆ، کە هەینی داهاتوو دەستپێدەکات.
واین ڕونی، کاپتنی پێشوو و گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، پێش یارییەکەی نێوان ئینگلتەرا و ئایسلەندا زۆر بە جوانی باسی لە دۆخی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا کرد و گوتی: ''جود بێلینگهام زۆر نایابە، بەڵام کاتێک یاریزانێکی وکو فیل فۆدنت هەیە لە ناوەڕاستدا، پێویستە تەواوی تیپەکەی لە چواردەوردا درووست بکەیت''.
فۆدن دەیەوێت لە ناوەندی هێڵی ناوەڕاست یاریی بکات، ئەوەشی بە درێژایی وەرزی ڕابردوو دووپاتکردووەتەوە و هەر لەو شوێنەشدا بینیمان چەند بە باشی یاریی دەکرد، هەرچەندە فۆدن ئامادەیی دەربڕیوە لەوەی شوێنی یارییکردنی بگۆرێت ئەگەر ئەو گۆرانکارییە ببێتە هۆی باشتر کردنی ئاستی ئینگلتەرا، ئەو چەند ساڵێکە ئەو کارە لەگەڵ مان سیتی ئەنجام دەدات و بینیمان کە چەند کاریگەری هەبوو لە یارییەکاندا.
ئەمە بیانوو هێنانەوە نییە بۆ ئاستی فۆدن لە یارییەکەی بەرامبەر ئایسلەندا، ئەگەر لەسەر ئاستی تاکە کەسی بڕیار لەسەر ئەو یارییە بدەین، ئەوا دەبێت تەواوی تیپەکە بگۆڕین، چونکە لەو یارییەدا تەنیا ترێند ئالێکساندەر ئارنۆڵد بە باشی یاریی کرد.
خاڵی سەرەکی ئەوەیە، هەڵباژردەکە پێویستی بەوەیە جارێکی دیکە تیپێک لە چواردەوری یاریزان درووستبکات و زۆر بیر لە درووستکردنی تیپێکی هاوڕەنگ نەکرێتەوە.
ڕوونی بە باشی ئەوەی خستەڕوو، بێلینگهام پێگەی تایبەتی هەیە، بەڵام باسەکە ئەوە نییە کە بێلینگهام لە فۆدن باشتر بێت یاخود نا، هێڵی ناوەندی ئینگلتەرا پێویستی بە یاریزانێکە بتوانێت بە باشی بجوڵێت، ئەوەش ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە پێویستە تیپێک لە چواردەوری فیل فۆدن درووست بکرێت.
لە مان سیتی ئەوەمان بینی کە لەسەرەتای وەرزەدا جولیان ئالڤارێز لە پشت ئێرلینگ هاڵاندەوە یاری دەکرد و فۆدن دەبوو بە یاریزانی تاکەکان، سەرەتا ئالڤارێز بە باشی یاری کرد، بەڵام دواتر وردە وردە ئاستی خراپ دەبوو، ئەوەش وایکرد فۆدنیان هێنایە جێی ئالڤاریز و چیرۆکی درەوشانەوەی فۆدن دەستی پێکرد.
هەڵبژاردەی ئینگلتەرا هاوشێوەی مانچستەر سیتی یەکگرتوو نییە، بەلام ئەوە خاڵی سەرەکی نییە، بەلام هاوسەنگی تیپەکە دەبێت پێش یاریزانێکی دیاریکراو بێت، بە تایبەت کاتێک یاریزانەکە بە هەمان شێوە توانای بەشداریکردنی لە شوێنەکانی دیکەدا هەیە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.