هەڵبژاردەکان بۆتۆ
میلان ڕاهێنەری نوێی یانەكەی دەستنیشانكرد
شەیری بکە لە:

وێنەی یاریزانانی میلان
ئاڤا سپۆرت
پاولۆ فۆنسێكای پۆرتوگالی، لەگەڵ یانەی میلانی ئیتاڵی گەیشتووەتە ڕێككەوتنی كۆتایی تا لە وەرزی داهاتوو ڕاهێنەرایەتی یانەكە بگرێتەدەست.
ئەوەی لەباریەوە دەگوترێت: ڕۆژنامەنووس فابیرزیۆ ڕۆمانۆی ئیتاڵی بڵاویكردووەتەوە، كە فۆنسێكا هەفتەی ڕابردوو لەگەڵ یانەی میلان سەرجەم پەڕاوەكانی گرێبەستی لەگەڵ ئەو یانەیە واژۆ كردووە و تەنها ڕاگەیاندنی فەرمی ماوە.
زانیاریی زیاتر: لە چەند كاتژمێری داهاتوو یانەی ئەیسی میلان بە فەرمی هاتنی ئەم ڕاهێنەرە و یاریدەدەرەكانی بۆ یانەكەی ڕادەگەیەنێت.
باكگراوند: گرێبەستەكەی پاولۆ بۆ ماوەی یەك ساڵ دەبێت واتا هاوینی داهاتوو كۆتایی دێت، بە بڕی 2.5 ملیۆن یۆرۆ دەبێت، لە ئەگەری ئەنجامە باشەكان گرێبەستەكەی بۆ درێژدەكریتەوە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.