هەڵبژاردەکان بۆتۆ
كاتی ناساندنی ئمباپێ دیاریكرا
شەیری بکە لە:

وێنەی كیلیان ئیمباپێ
ئاڤا سپۆرت
كیلیان ئمباپێ لە 21ـی ئایار بەشێوەی خۆڕایی پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانییەوە كرد، ئێستا هاندەران چاوەڕێی ناساندنی ئەو یاریزانە لە یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەكەن.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: پێگەی ڕێلیڤۆی ئیسپانی، بڵاویكردووەتەوە كە ڕۆژی 16 تەمووز بە فەرمی بە هاندەرانی یانەكە دەناسێنرێت، بەرپرسانی یانەكە دەیانەوێت ئاهەنگێكی گەورە و مێژووی بۆ ناساندنی ئمباپێ ساز بكەن.
زانیاریی زیاتر: پێشبینی دەكرێت ژمارەی ئامادەبووانی هاندەران لە كاتی ناساندنی ئمباپێ لەو ژمارەیەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ زیاتربێت، كە 85 هەزار كەس ئامادەبوون.
باكگراوند: ئمباپێ لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان لەم وەرزەی لیگ وەن بەشداری 29 یاریی كردووە و 27 گۆڵی كردووە و 7 ئاسیستی هەبووە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.