هەڵبژاردەکان بۆتۆ
براین پریسکی بووە ڕاهێنەری نوێی یانەی فاینۆرد
شەیری بکە لە:

براین پریسکی، ڕاهێنەری نوێی یانەی فاینۆرد
ئاڤا سپۆرت
براین پریسکی، ڕاهێنەری دانیمارکی وەک ڕاهێنەری نویێ یانەی فاینۆرد دەستنیشانکرا و وەرزی داهاتوو جێگەی ئارنی سلۆت دەگرێتەوە.
چیرۆکە سەرەکییەکە: دوای ڕۆیشتنی یۆرگن کلۆپ لە لیڤەرپووڵ، کارگێڕی یانەکە بڕیاریدا ئارنی سلۆت بکات بە ڕاهێنەری نوێی لیڤەرپووڵ، لەو ساتەوەشەوە یانەی فاینۆرد هەوڵی بەدەستهێنانی تواناکانی پرسیکی داوە و دواجار توانییان گرێبەست لەگەڵ ڕاهێنەرەکە واژۆ بکەن.
ڕاگەیەنراوە فەرمییەکان: دێنیس دی کلۆز، بەڕێوبەری هونەریی یانەی فاینۆرد گوتی: ''دەمانەوێت یانەکەمان لە بەرزترین ئاستیدا بێت و ڕکابەری بردنەوەی نازناوەکان بکات، باشترین کەسیش بۆ ئەنجامدانی ئە وکارە براین پریسکییە.
باکگراوند: براین پریسکیی تەمەن 47 ساڵ، ماوەی دوو ساڵە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەی سپارتا پراگی چیکی لە ئەستۆ گرتووە، توانیشی لە هەردوو وەرزەکەدا نازناوی خولی چیکی بەدەستبهێنێت و نازناوێکی جامی ئەو وڵاتەشی بۆ یانەکە بردەوە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.