بەڕازیل ڕووبەڕووی ئەمریکا دەبێتەوە

بەڕازیل ڕووبەڕووی ئەمریکا دەبێتەوە

ئاهەنگگێڕانی یاریزانانی بەڕازیل

12 حوزەیران
جیهان

ئاڤا سپۆرت

 

هەڵبژاردەی بەڕازیل خۆی بۆ کۆپا ئەمریکا ئامادە دەکات و بەرەبەیانی سبەینێ کاتژمێر 2:00 لە دوایین یاریی دۆستانەی پێش دەستپێکردنی کۆپا، بەڕازیل ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئەمریکا دەبێتەوە. 

 

وێنە گەورەکە: بەڕازیل، بە پشت بەستن بە تواناکانی چەند یاریزانێکی لاو، دەیانەوێت بە باشترین شێواز خۆیان بۆ کۆپا ئەمریکا ئامادە بکەن و دەیەم نازناوی کۆپا بەدەست بهێنن، لە یاریی پێشووشدا بەرامبەر هەڵبژاردەی مەکسیک، ئاستێکی هێڕشبەری باشیان پێشکەشکرد و چەند ئەستێرەیەکی لاو، لە نێوانیاندا ئێندریک درەوشانەوە، بەڵام لە ڕووی بەرگرییەوە چەندین کێشەیان بۆ درووس بووبوو، ئە ویارییەشیان بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ بردەوە. 

 

لە لایەکی دیکەوە: هەڵبژاردەی ئەمریکا، لە یاریی ڕابردوو ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی کۆلۆمبیا بووەوە و ئەو یارییەی بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک دۆڕاند، کۆپا ئەمریکای ئەمساڵیش لە خاکی ئەمریکا ئەنجامدەدرێت و هەڵبژاردەکە لە کۆمەڵەکەیدا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەکانی بۆلیڤیا، پاناما و ئۆرۆگوای دەبێتەوە. 

 

باکگراوند: بەڕازیل کەوتووەتە کۆمەڵەی چوارەمەوە و ڕووبەڕووی هەڵبژاردەکانی کۆلۆمبیا، کۆستاریکا و پاراگوای دەبێتەوە. 

نۆڤین مەجید

پرۆدوسەر
نۆڤین مەجید