تین هاگ لە مان یونایتد دەمێنێتەوە

تین هاگ لە مان یونایتد دەمێنێتەوە

تین هاگ و جامی ئێف ئەی کەپ

12 حوزەیران
جیهان

ئاڤا سپۆرت

 

ئێریک تین هاگ وەکو ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد بەردەوام دەبێت و چاوەڕوان دەکرێت بەم نزیکانە گرێبەستەکەی لەگەڵ شەیتانەسوورەکان نوێ بکاتەوە. 

 

چیرۆکە سەرەکییەکە: دوای کۆتایی هاتنی وەرزی 2023-2024، دەنگۆکانی دوورخستنەی تین هاگ لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی مان یونایتد زیاتر و زیاتر دەبوو، تەنانەت دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە مان یونایتد و تۆماس توخێل گەیشتوونەتە ڕێککەوتن، بەڵام توخێل ڕەتی کردەوە ئەو ئەرکە بگرێتە ئەستۆ. 

 

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: فابریزیۆ ڕۆمانۆ ڕایگەیاندووە، کە تین هاگ چانسێکی دیکەی پێدەدرێت و وەرزی داهاتووش لەگەڵ یانەکەی بەردەوام دەبێت، ئەوەش دوای ئەوەی تین هاگ لە وەرزی ڕابردوو توانی نازنای ئێف ئەی کەپ بباتەوە، بەڵام لە پرێمەرلیگ پلەی هەشتەمی بەدەستهێنا و ئاستێکی بەرگری خراپی نێشاندا لەو وەرزەدا. 

 

باکگراوند: تین هاگ، لە ساڵی 2022 یانەی ئایاکسی جێهێشت و ئەرکی ڕاهێنەرایەتی مان یونایتدی گرتە ئەستۆ، تین هاگ لەگەڵ مان یونایتد 114 یاریی ئەنجامداوە و توانیویەتی 68 بردنەوە و 31 شکست و 15 یەکسانبوون تۆماربکات. 

نۆڤین مەجید

پرۆدوسەر
نۆڤین مەجید