سێڵتیکس و ماڤریکس جارێکی دیکە ڕووبەڕوو دەبنەوە

سێڵتیکس و ماڤریکس جارێکی دیکە ڕووبەڕوو دەبنەوە

دیمەنێک لە یاریی پێشووی نێوان سێڵتیکس و ماڤریکس

12 حوزەیران
جیهان

ئاڤا سپۆرت

 

بەرەبەیانی سبەینێ کاتژمێر 3:00، سێیەم یاریی ''ئێن بی ئەی فایناڵ'' ئەنجامدەدرێت و لە نێو یاریگای ئەمێریکان ئێرلاینس، یانەی دالاس ماڤریکس میوانداری یانەی بۆستۆن سێڵتیکس دەکات، ئەوەش دوای ئەوەی لە دوو یاریی سەرەتادا، بۆستۆن سێڵتیکس دوو بردنەوەی دەستەبەر کردووە. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: یاریی کۆتایی ئێن بی ئەی بەو شێوەیە کە حەوت یاریی لە نێوان دوو یانەی گەیشتوو بەو قۆناغە ئەنجام دەدرێت، لە کۆتاییدا یانەی خاوەنی زۆرترین بردنەوە دەبێت بە پاڵەوانی خولەکە. 

 

زانیاریی زیاتر: سێڵتیکس، ئەم وەرزە ئاستێکی نایابی نیشانداوە و دوو یاریی سەرەتاشی بردووەتەوە، یانەکە پێویستی بە تەنیا دوو بردنەوەی دیکەیە، بۆ ئەوەی ببێت بە پاڵەوانی ئەم وەرزەی ئێن بی ئەی. 

 

لە لایەکی دیکەوە: دالاس ماڤریکس، بە سەرکردایەتی لوکا دۆنچیچی سڕبی، ئاستێکی نایابی نیشاندا لەم وەرزدا، بەڵام لە دوایین دوو یاریی یانەکە ئاستی خراپە و پێویستە بە برندەوە هەیە بۆ ئەوەی چانسی بردنەوەی خولەکەی هەبێت. 

 

باکگراوند: ماڤریکس، لە مێژوویدا توانیویەتی یەک نازناوی ئێن بی ئەی بباتەوە، کە ئەویش لە ساڵی 2011 بوو، بۆستۆن سێڵتیکسیش خاوەنی 17 نازناوە و بە دوای نازناوی 18یەمیندا دەگەڕێت، کە لە ساڵی 2008ەوە نەیتوانیوە ببێت بە پاڵەوانی ئێن بی ئەی.

 

 

نۆڤین مەجید

پرۆدوسەر
نۆڤین مەجید