رۆیشتنی سێرجی ڕۆبێرتۆ لە یانەی بەرشەلۆنە نزیكە

رۆیشتنی سێرجی ڕۆبێرتۆ لە یانەی بەرشەلۆنە نزیكە

وێنەی سێرجی ڕۆبێرتۆ


ئاڤا سپۆرت
سێرجی ڕۆبێرتۆی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی چارەنووسی لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكە نادیارە و چەند یانەیەكیش هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.


ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ڕۆژنامەی ماركا بڵاویكردووەتەوە، كە ڕۆبێرتۆ تەنها چەند ڕۆژێكی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە ماوە، یانەكەش تا ئێستا هیچ ئۆفەرێكی نوێكردنەوەی گرێبەستی یاریزانەكەی نەداوە.


زانیاریی زیاتر: یانەی بەرشەلۆنە بە ڕۆبێرتۆیان ڕاگەیاندووە دەبێت تا مانگی ئاب چاوەڕێ بكات، ئەو كات ئەگەر دۆخی داریی یانەكە باشتر بوو ئەوا گرێبەستەكەی بۆ نوێ دەكەنەوە. 


باكگراوند: بەرشەلۆنە لەم وەرزەی 2023-2024 لە خانەی دووەمی ڕیزبەندی لالیگا هات و ڕكابەرە كلاسیكیەكەشی كە یانەی ریاڵ مەدریدە پلەی یەكەمی بەدەستهێنا.