هەڵبژاردەکان بۆتۆ
فلێكس چارەنووسی خۆی ئاشكرا كرد
شەیری بکە لە:

وێنەی یاریزان فلێكس
ئاڤا سپۆرت
جواو فلێکسی ئەستێرەی پۆرتوگالی لەبارەی مانەوەی لە یانەی بەرشەلۆنە بۆ وەرزی داهاتوو، چارەنووسی خۆی دیاریكرد.
وێنە گەورەكە: كوڕە پۆرتوگالییەکە وەرزی ڕابردوو لە یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە بە شێوەی خواستن ڕوویکردە یانەی بەرشەلۆنە، گرێبەستی فلێکس لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە، بۆ یەك وەرز بوو، مانگی داهاتوو گرێبەستەکەی تەواو دەبێت و دەگەڕێتەوە یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید.
لە لایەكی دیكەوە: فلێكس یۆ ڕۆژنامەی سپۆرت بڵاویكردووەتەوە، من بەشێوەی خواستن لە یانە کەتەلۆنییەکەم، مانەوەم لێرە یان گەڕانەوەم بۆ یانەکەی خۆم بەدەست من نییە و بەپێی رێککەوتنی هەردوو یانەیە.
باكگراوند: جواو فلێکس ساڵی 2019 بە 70 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی بێنفیکاوە پەیوەندی بە ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە کرد و بەهای ئێستای لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان 30 ملیۆن یۆرۆیە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.