هەڵبژاردەکان بۆتۆ
توخێل مان یونایتدی ناوێت
شەیری بکە لە:

تۆماس توخێل، ڕاهێنەری پێشووی بایرن میونشن
ئاڤا سپۆرت
تۆماس توخێل، ئۆفەری مانچستەر یونایتدی ڕەتکردەوە و نایەوێت ئەرکی ڕاهێنەرایەتی شەیتانە سوورەکان بگرێتە ئەستۆ.
چیرۆکە سەرەکییەکە: مانچستەر یونایتد، نیازی دوورخستنەوەی ئێریک تین هاگی ڕاهێنەری هەیە و تاوەکو ئێستا شوێنگرەی ڕاهێنەرە هۆڵەندییەکە دەستنیشان نەکردووە، بەڵام مان یونایتد تۆماس توخێلی بە بەربژێرێکی سەرەکی بۆ جێگرەوەی تین هاگ دانابوو.
ڕاگەیەنراوی فەرمی: تۆماس توخێل، ڕایگەیاند کە ئارەزووی ڕاهێنەرایەتی کردنی مانچستەر یونایتدی نییە و ڕوونی نەکردووە کە ئاخۆ بۆچی نایەوێت ئەو ئەرکە بگرێتە ئەستۆ.
زانیاریی زیاتر: ئەمەش دۆخی نێوان تین هاگ و کارگێڕی یانەی مان یونایتدی ئاڵۆزتر کردووە، چونکە تاوەکو ئێستا وەڵامێکی ڕاستەوخۆی تین هاگ نەدراوەتەوە کە دووردەخرێتەوە یاخوود دەمێنێتەوە، بەڵام تین هاگ خواستی مانەوەی دەربڕیوە و دەیەوێت لەگەڵ مان یونایتد بەردەوام بێت.
باکگراوند: توخیل، ئارەزوو دەکات بگەڕێتەوە بۆ پرێمەرلیگ، بەڵام تاوەکو ئێستا نازانرێت ڕاهێنەرەکە دەچێتە کام یانە و وێستگەی داهاتووی نادیارە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.