ریاڵ مەدرید لەسەر گواستنەوەی كیمیچ بڕیاریی كۆتاییدا

ریاڵ مەدرید لەسەر گواستنەوەی كیمیچ بڕیاریی كۆتاییدا

وێنەی كیمیچ

10 حوزەیران
جیهان


ئاڤا سپۆرت


یانەی ریاڵ مەدرید لە گرێبەستكدرن لەگەڵ جوشوا كیمچ پەشیمان بووەتەوە و بڕیاریداوە گرێبەست لەگەڵ ئەم یاریزانە نەكات.


ئەوەی لە بارەیەوە دەگوترێت: رۆژنامەی سپۆرت بڵاویكردووەتەوە كە ریاڵ مەدرید بیرۆكەی گواستنەوەی كیمیچی ناوەڕاستكاری داخستووە و ئێستا تەنها بیر لە گواستنەوەی ئەلفۆنسۆ دەكاتەوە.


زانیاریی زیاتر: كیمیچ لەم وەرزەی 2023-2024، 43  یاریی لەگەڵ بایەر میونشن ئەنجامداوە و 2 گۆڵی تۆماركردووە و 10 ئاسیستی هەیە.