هەڵبژاردەکان بۆتۆ
دی ماریا یارییەکەی بۆ ئەرجەنتین بردەوە
شەیری بکە لە:

ئەنخێل دی ماریا دوای تۆمارکردنی گۆڵەکەی
ئاڤا سپۆرت
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە یارییەکی دۆستانە و وەک خۆ ئامادەکردن بۆ دەستپێکی کۆپا ئەمریکا، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیکوادۆر بووەوە و توانی بە گۆلێکی بێوەڵام یارییەکە بباتەوە.
وێنە گەورەکە: یارییەکە لە نێو یاریگای سۆڵجەر فیڵد بەڕێوەدەچوو و لیۆ مێسیش لەسەر کورسی یەدەگ دانیشتبوو، ئانخێل دی ماریا ئەرکی مێسی گرتە ئەستۆ و بانەری کاپتنی کردە قۆڵی، تانگۆ لە سەرەتای یارییەکەوە جڵەوی گرتە دەست و چەندین هێرشی بردە سەر گۆڵی ئیکوادۆر.
لە لایەکی دیکەوە: ئەرجەنتین، چەندین هەلی گۆڵ کردنی درووستکرد، بەڵام بەرگریکارەکانی ئیکوادۆر ڕیگەیان نەدەدا هیچ گۆلێکیان لێ تۆمار بکرێت، دواجار لە خولەکی 40، ئانخێل دی ماریای کاپتن توانی گۆڵی یەکەمی یارییەکە تۆمار بکات و گێمی یەکەمیش بەو ئەنجامە کۆتایی هات.
زانیاریی زیاتر: لە گێمی دووەم، دوای تێپەڕبوونی 10 خولەک، دی ماریا یاریگای بەجێهێشت و لە جێیدا لیۆ مێسی، ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتین هاتە نێو یاریگاوە، بەڵام یارییەکە بە تەنیا گۆڵی دی ماریا کۆتایی هات.
باکگراوند: ئەرجەنتین، شەممەی داهاتوو یارییەکی دیکەی دۆستانە ئەنجام دەدات و ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی گواتێمالا دەبێتەوە، بە دوای ئەو یارییەشدا کۆپا ئەمریکا دەستپێدەکات و ئەرجەنتین نیازی بردنەوەی شازدەیەمین نازناوی کۆپا ئەمریکای هەیە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.