ڤێرشتاپن شەشەم نازناوی ئەم وەرزەی بردەوە

ڤێرشتاپن شەشەم نازناوی ئەم وەرزەی بردەوە

ماکس ڤێرشتاپن دوای بردنەوەی پێشبڕکێکە

10 حوزەیران
جیهان

ئاڤا سپۆرت

 

ماکس ڤێرشتاپن، شۆفێری تیمی رێد بوڵ، توانی پێشبڕکێی ''کەنەدا گراند پریکس'' بباتەوە و پێشی لاندۆ نۆریس، شۆفێری تیمی مکلارین کەوتەوە

 

وێنە گەورەکە: پێشبڕکێکە لە کەشێکی باراناوی و تەڕدا بەڕێوەدەچوو، کە ئەوەش پێچ کردنەوەی شۆفێرەکانی سەخت کردبوو، بەڵام ماکس ڤێرشتاپن، هەر لە سەرەتاوە کۆنترۆڵی پێشبڕکێکەی کردبوو و هاوشانی تیمی مەرسێدیز ڕیزی پێشەوەی گرتبوو. 

 

زانیاریی زیاتر: لەم وەرزەدا، ڤێرشتاپن لەگەڵ نۆریس لە کێبڕکێێەکی سەختدان و هەردوو هەوڵ دەدەن ببن بە پاڵەوانی جیهانی ئەم وەرزە، بەڵام بەم بردنەوەیە ڤێڕشتاپن توانی پێشی نۆریس بداتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: ڤێرشتاپن دوای یارییەکە گوتی: ''دڵخۆشم کە توانیم پلەی یەکەم بەدەستبهێنمەوە، یارییەکی سەخت بوو، بەڵام توانیمان سەختییەکان تێپەڕێنین''. 

 

باکگراوند: لەم وەرزەدا ڤێڕشتاپن لە کۆی نۆ پێشبڕکێدا خاوەنی شەش بردنەوە، هەروەها بەم بردنەوەیە توانی 60ەم نازناوی فۆرمولا وەن لە مێژووی خۆیدا بەدەستبهێنێت. 

نۆڤین مەجید

پرۆدوسەر
نۆڤین مەجید