مان یونایتد چارەنووسی سانچۆی یەكلاكردەوە

مان یونایتد چارەنووسی سانچۆی یەكلاكردەوە

وێنەی یاریزان سانچۆ


ئاڤا سپۆرت


یانەی مان یونایتدی ئینگلیزی چارەنووسی یاریزانی یانەكەی جادۆن سانچۆی دیاركرد.


وێنە گەورەكە: سانچۆ ئەم وەرزە لەگەڵ یانەی بڕۆسیا دۆرتۆمند بە خواستن یاریی كردوو گەیشتە یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ و ئاستێكی نایابی پێشكەش كرد، كە پێشووتر بەهۆی كێشە لەگەڵ تین هاگی ڕاهێنەر یانەكە ڕێگەیدا ئەو یاریزانە بە خواستن ڕووبكاتە یانەی دۆرتمۆند.


ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزیۆ ڕۆمانۆ بڵاویكردووەتەوە، كە یانەی مان یو بە ڕێژەی 100% ڕەتیكردووەتەوە، كە ئەو یاریزانە جارێكیتر بگەڕێتەوە یانەكە، تەنانەت ئەگەر ڕاهێنەر تین هاگیش یانەكەی جێهێشت.


باكگراوند: سانچۆ لەم وەرزەدا لەگەڵ هەردوو یانەی مان یونایتد و برۆسیا دۆرتمۆند بەشداری لە 24  یارییدا كردووە،  3 گۆڵیشی تۆماركردووە