ریاڵ مەدرید و ڤێرتز ڕێككەوتوون

ریاڵ مەدرید و ڤێرتز ڕێككەوتوون

وێنەی یاریزانانی لیڤەركووزن

ئاڤا سپۆرت


فلۆریان ڤێرتز ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بایەر لیڤەرکۆزن بووەتە ئامانجی سەرەكی یانەی ریاڵ مەدرید و بۆ ئەوەی بۆ  شوێنی كرووسی ئامادەبكات.


ئەوەی لەباریەوە دەگوترێت: ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانیا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كە  بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید دەیانەوێت فلۆریان ڤێرتز بكەنە شوێنگرەوەی تۆنی كرووس، لەم پێناوەیشدا توانیویانە لەگەڵ یانە ئەڵمانیەکە لەسەر گواستنەوەی ئەو ناوەراستكارە بگەنە ڕێككەوتن بۆ ئەوەی هاوینی 2025 درێسی مێرنگی بپۆشێت.


لە لایەكی دیكەوە: مارکا ئاماژەی بۆئەوەشكردووە، پێدەچێت گواستنەوەی ناوەڕاستکارەکەی بایەرلیڤەرکۆزن نزیکەی 150 ملیۆن یۆرۆ بێت، بەڵام بەرپرسانی ریاڵ مەدرید ئەو بڕە پارەیان بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە ئامادەكردووە.


باكگراوند: فلۆریان ڤێرتزی 21 ساڵان، ئەم وەرزە لەگەڵ لیڤەركووزن هەمووانیان شۆك كرد، بەوپێیەی نازناوی بۆندزلیگا و جامی ئەڵمانیای بردەوە و تیپەكەشیان گەیشتە یاریی كۆتایی یۆرۆپالیگ.