سیلڤا گەڕایەوە بەڕازیل

سیلڤا گەڕایەوە بەڕازیل

وێنەی هاندەرانی فلۆمێنیسی


ئاڤا سپۆرت


تیاگۆ سیلڤای بەرگریكاری پێشووی یانەكانی پاریس سانجێرمان و چێڵسی و ئەیسی میلان بە ئامادەبوونی نزیکەی 55 هەزار هاندەر، بە شیوەیەکی فەرمی بە هاندەرانی یانەی فلۆمێنیسی ناسێندرا.


وێنە گەورەكە: تیاگۆ سیلڤا بەرگریکاری هەڵبژاردەی بەڕازیل، دوای جێهێشتنی ریزەکانی یانەی چێڵسی، پەیوەندی بە یانەی فلۆمێنیسی وڵاتەکەی کرد و شەوی رابردووش بە ئامادەبوونی نزیکەی 55 هەزار هاندەر، لە یاریگای ماراکانا بە هاندەرانی یانەکەی ناسێندرا.


چیرۆكە سەرەكییەكە: سیلڤا لە ساڵی 2005 بۆ جاری یەکەم خولی وڵاتەکەی جێهێشت و پاشان بۆ ماوەی چەند وەرزێک گەڕایەوە وڵاتەکەی و دواجاریش لە ساڵی 2009 بە یەکجاری گەڕایەوە ئەوروپا و بۆ ماوەی 15 ساڵ لە ئەوروپا یاریی کرد.


ئەوەی لەباریەوە دەگوترێت: سیلڤا دوای گەڕانەوەی وەکو یاریزانی یانەی فلۆمێنینسی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دڵخۆشە کە گەڕاوەتە وڵاتەکەی و دەیەوێت لەگەڵ یانە نوێیەکەی، ڕكابەری لەسەر بەدەستهێنانی نازناوەکان بکات.


باكگراوند: تیاگۆ سیلڤای تەمەن 39 ساڵ، پێش 26 ساڵ بۆ یەكەمجار لە یانەی لاوانی فلۆمێنسی دەركەوت، لە وەرزی 2020 ـ 2021 نازناوی چامپیۆنزلیگی لەگەڵ چێڵسی بەدەستهێنا، حەوتجاریش لەگەڵ پاریس نازناوی خولی نێوخۆیی بەدەستهێناوە.