یانەیەكی سعودی هەوڵی گواستنەوەی چێزنی دەدات

یانەیەكی سعودی هەوڵی گواستنەوەی چێزنی دەدات

وێنەی گۆڵپارێز چێزنی


ئاڤا سپۆرت


یانەی نەسڕی سعودی بۆ گواستنەوەی چێزنی پۆڵەندی گۆڵپارێزی یانەی یۆڤێنتۆس هاتووتە سەر هێل.

 

وێنە گەورەكە: یانەی نەسڕ بۆ شوێنگرتنەوەی گۆڵپارێزی تیپەكەی دایڤد ئۆسپینای كۆڵۆمبی، كە لەم هاوینە یانەكە جێدێڵێت بەدوای شوێنگرەویەكی دیكەدا دەگەڕێت.


ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: فابریزیۆ ڕۆمانۆی رۆژنامەنووسی ئیتاڵی بڵاویكردووەتەوە، كە نەسڕ دەرگای گفتوگۆی لەگەڵ یانەی یوڤی بۆ گواستنەوەی چێزنی دەستپێكردووە.


زانیاریی زیاتر: بڕیاری كۆتایی ڕۆیشتنی چێزنی لە یانەی یۆڤی بۆ ئەو گۆڵپارێزە دەگەڕێتەوە، كە بە گرێبەستەكەی نەسڕ ڕازی دەبێت یا لە یۆڤێنتۆس دەمێنێتەوە.