هەڵبژاردەکان بۆتۆ
دوایین دەنگۆکانی مێرکاتۆی پرێمەرلیگ
شەیری بکە لە:

نازناوی پرێمەرلیگ
ئاڤا سپۆرت:
یانەکانی پرێمەرلیگ، دەیانەوێت بە باشترین شێواز خۆیان بۆ وەرزی داهاتوو ئامادە بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش ڕوویان کردووەتە بازاڕەکان و بە دوای یاریزانی نوێدا دەگەڕێن.
وێنە گەورەکە: پرێمەرلیگ لە ڕووی داراییەوە دەوڵەمەندترین خولی جیهانە و ساڵانە بڕە پارەیەکی یەکجار زۆر لە کڕینی یاریزاناندا خەرج دەکرێت، ئەمساڵیش چەند یاریزانێک سەرنجی یانەکانی پرێمەرلیگیان ڕاکێشاوە و دەنگۆی گواستنەوەی یاریزانان تا دێت گەرمتر دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نیوکاسڵ یونایتد بڕی 16 ملیۆن پاوەندی بۆ کڕینی جەیمس ترافۆرد ئامادە کردووە بەڵام یانەی بێرنلی داوای 20 ملیۆن پاوەند دەکەن، مانچستەر یونایتدیش لەگەڵ جارێد برانسوایت گەیشتووەتە ڕێککەوتن و دوای یارییەکانی یۆرۆ گرێبەستی یاریزانەکە ڕادەگەیەنێت.
لە لایەکی دیکەوە: مان یونایتد، بۆ بەدەستهێنانی جواو نێڤێس بڕی 51 ملیۆن پاوەندی پێشکەش بە بەنفیکا کردووە و چاوەڕوانی وەڵامی یانە پۆرتوگالییەکەیە، هەروەها ئەتلەتیکۆ مەدرید بەردەوامە لە هەوڵی گواستنەوەی جولیان ئالڤاریز، بەڵام مان سیتی وەڵامێکی ڕاستەوخۆیان نەداوتەوە سەبارەت بە داهاتووی یاریزانەکە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.