پاڵەوانی جیهان یاری دەکات

پاڵەوانی جیهان یاری دەکات

لیۆ مێسی لە کاتی مەشقەکانی ئەرجەنتین

9 حوزەیران
جیهان

ئاڤا سپۆرت

 

بەرەبەیانی سبەینێ، ئامادەکارییەکانی پاڵەوانی جیهان بۆ یارییەکانی کۆپا ئەمریکا دەستپێدەکات، کاتژمێر 2:00ی بەرەبەیان یاخود درەنگانی شەو، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە نێو یاریگای سۆڵجەر فیڵد لە ئەمریکا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیکوادۆر دەبێتەوە. 

 

وێنە گەورەکە: ئەرجەنتین، لە دوایین 18 یاریی ڕابردوودا تەنیا یەک شکستی دووچار بووە، سەماکەرانی تانگۆ دەیانەوێت پارێزگاری لە نازناوی کۆپا ئەمریکا بکەن و بۆ دووەمجاری لەسەریەک ببن بە پاڵەوانی ئەمریکای باشوور. 

 

زانیاریی زیاتر: ئالبی سێلێستی بە سەرکردایەتی لیۆنێل مێسی، پێش دەستپێکردنی کۆپا ئەمریکا دوو یاریی دۆستانە ئەنجام دەدەن، کە یەکێکیان ئەم یارییەیە و دواتریش دوای شەش ڕۆژی دیکە ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی گواتێمالا دەبێتەوە، کە دوای ئەو یارییە لیۆنێل سکالۆنی بەڵێنی داوە لیستی ناوی یاریزانە بانگێشتکراوەکان ڕابگەیەنێت.

 

باکگراوند: ئەرجەنتین، دەکەوێتە کۆمەڵەی یەکەمی کۆپا ئەمریکا، کە لەو کۆمەڵەیەدا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەکانی کەنەدا، پیرۆ و چیلی دەبێتەوە و دەیەوێت ئەمساڵ بۆ جاری شازدەیەم نازناوی کۆپا ئەمریکا بەرز بکاتەوە. 

نۆڤین مەجید

پرۆدوسەر
نۆڤین مەجید