کرواتیا لە پۆرتوگالی بردەوە

کرواتیا لە پۆرتوگالی بردەوە

ئاهەنگگێڕانی لوکا مۆدریچ

9 حوزەیران
جیهان

ئاڤا سپۆرت

 

بە سەرکردایەتی لوکا مۆدریچ، هەڵبژاردەی کرواتیا توانی دوور لە ماڵی خۆی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گؤڵێک لە هەڵبژاردەی پۆرتوگالی میواندار بباتەوە، ئەوەش لە کاتێکدایە کە هەینی داهاتوو جامی یۆرۆ دەستپێدەکات. 

 

چیرۆکە سەرەکییەکە: کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە یارییەکەدا لەسەر کورسی یەدەگ بوو، بەڵام لوکا مۆدریچ بانەری کاپتنی لە قۆڵ کرد و سەرکردایەتی هەڵبژاردەکەی دەکرد، ئەوەشبوو لە خولەکی 8، مۆدریچ بە لێدانێکی سزا توانی هەڵبژاردەکەی پێش بخات، گێمی یەکەمیش بەو ئەنجامە کۆتایی هات. 

 

لە لایەکی دیکەوە: کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە یارییەکەدا لەسەر کورسی یەدەگ بوو، بەڵام لوکا مۆدریچ بانەری کاپتنی لە قۆڵ کرد و سەرکردایەتی هەڵبژاردەکەی دەکرد، ئەوەشبوو لە خولەکی 8، مۆدریچ بە لێدانێکی سزا توانی هەڵبژاردەکەی پێش بخات، گێمی یەکەمیش بەو ئەنجامە کۆتایی هات. 

 

گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: گێمی دووەم دەستی پێکرد و ڕاستەوخۆ پۆرتوگالییەکان دەستیانکرد بە هێڕشبردن، هێندەی نەبرد و لە خولەکی 48، دیێگۆ جۆتا توانی ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە، بەڵام کرواتییەکان توانیان جڵەوی یارییەکە بگرنەوە دەست، لە خولەکی 56، ئانتی بودمیر توانی گۆڵی دووەم و پێشکەوتنی کرواتیا تۆماربکات، یارییەکەش بەو ئەنجامە کۆتایی هات و پۆرتوگالییەکان پێش دەستپێکی یۆرۆ بە چەند ڕۆژێک، لە نێو ماڵی خۆیاندا دووچاری شکست هاتن. 

 

باکگراوند: کرواتیا، لە یۆرۆدا کەوتووەکە کۆمەڵەی دووەمەوە و ئەرکی تا ڕادەیەکی زۆر سەخت دەبێت، چونکە ڕووبەڕووی هەڵبژاردەکانی ئەلبانیا، ئیسپانیا و ئیتاڵیا دەبێتەوە، پۆرتوگالیش لە کۆمەڵەی شەشەمە و ڕووبەڕووی هەڵبژاردەکانی چیک، جۆرجیا و تورکیا دەبێتەوە. 

نۆڤین مەجید

پرۆدوسەر
نۆڤین مەجید