شڤیۆنتیک بووە پاڵەوانی ڕۆلاند گارۆس

شڤیۆنتیک بووە پاڵەوانی ڕۆلاند گارۆس

ئیگا شڤیۆنتیک، لەگەڵ جامی ڕۆلاند گارۆس

9 حوزەیران
جیهان

ئاڤا سپۆرت

 

پاڵەوانێتی ڕۆلاند گارۆس لەسەر ئاستی خانمان کۆتایی هات و ئیگا شڤیۆنتیکی پۆڵەندی بۆ سێیەمجاری لەسەریەک توانی نازناوەکە بەدەستبهێنێت، ئەوەش دوای ئەوەی توانی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێ وەڵام لە یاسمین پاوڵینی ئیتاڵی بباتەوە.

 

چیرۆکە سەرەکییەکە: هەر لە سەرەتای یارییەکە، ئیگا شڤیۆنتیک جڵەوی گرتە دەست و بە سێرڤە بەهێزەکانی توانی کۆنترۆڵی یارییەکە بکات، توانیشی بە وئاستە بەرزەوە کۆمەڵەی یەکەم بە ئەنجامی 6-2 یەکلابکاتەوە. 

 

لە لایەکی دیکەوە: کۆمەڵەی دووەمیش جیاواز نەبوو، پاوڵینی بە تەواوی ماندوو بووبوو، ئیگا جڵەوی لەدەست نەدا و توانی ئەو کۆمەڵەیەش بە ئەنجامی 6-1 یەکلابکاتەوە و ببێت بە پاڵەوانی ڕۆلاند گارۆس.

 

باکگراوند: شڤیۆنتیکی تەمەن 23 ساڵ، لە کاروانی وەرزشی خۆیدا خاوەنی پێنج نازناوی گراند سلامە، لە نێوانیاندا نازناوێکی ئەمریکای کراوە و چوار نازناوی ڕۆلاند گارۆس، کە سیانیان بەسەر یەکەوە بووە. 

نۆڤین مەجید

پرۆدوسەر
نۆڤین مەجید