هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ئێندریک بەڕازیلی ڕزگارکرد
شەیری بکە لە:

ئێندریک، دوای تۆمارکردنی گۆڵی سێیەم
ئاڤا سپۆرت
هەڵبژاردەی بەڕازیل، توانی بە گۆڵێکی کوشندەی ئێندریک بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە هەڵبژاردەی مەکسیک بباتەوە.
وێنە گەورەکە: یارییەکە لە نێو یاریگای فێدێخ فیڵد لە ئەمریکا بەڕێوەدەچوو، بەڕازیللەیەکانیش لە سەرەتای یارییەکەوە کۆنترۆڵی تۆپیان کرد و دەستیان کرد بە ئەنجامدانی یارییەکی هێرشبەری، هێندەی پێنەچوو و لە خولەکی 5، ئاندریاس پێرێرا توانی گۆڵی یەکەم و پێشکەوتنی سیلیساو تۆماربکات، بەو ئەنجامەش گێمی یەکەم کۆتایی هات.
زانیاریی زیاتر: لە گێمی دووەم، بەڕازیل جڵەوی لەدەستنەدا ولەسەر شێوازی خۆی بەردەوام بوو، ئەوەشبوو لە خولەکی 54 گابریێل مارتینێلی توانی گۆڵی دووەمی هەڵبژاردەکە تۆماربکات.
لە لایەکی دیکەوە: مەکسیک کۆڵی نەدا، لە خولەکی 73 هێرشێکی بەڕازیلییەکانیان هەڵگەڕاندەوە و لە ڕێگەی جولیان کوینۆنێس گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد و جیاوازییەکەیان کەمکردەوە، دواتریش لە خولەکی 93 و لە کاتی زیادکراو، گیلێرمۆ مارتینێز ئەنجامەکەی بۆ مەکسیک یەکسانکردەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وا پێدەچوو مەکسیکییەکان ڕیمۆنتادا ئەنجامبدەن، بەڵام لە خولەکی 96 ئێندریک ئاسیستێکی ڤینیسیۆس جونیۆری قۆستەوە و گۆڵێکی کوشندەی دژی مەکسیک تۆمارکرد، بەو ئەنجامەش یارییەکە کۆتاییهات.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.