ئالکاراز و زڤێرێڤ لە یاریی کۆتایی ڕووبەڕوو دەبنەوە

ئالکاراز و زڤێرێڤ لە یاریی کۆتایی ڕووبەڕوو دەبنەوە

کارلۆس ئالکاراز و ئالێکساندەر زڤێرێڤ

8 حوزەیران
جیهان

ئاڤا سپۆرت

 

یارییەکانی پاڵەوانێتی ڕۆلاند گارۆس گەیشتووەتە کۆتایی و سبەینێ لە یاریی کۆتاییدا ئالێکساندەر زڤێرێڤی ئەڵمانی ڕوبەەڕووی کارلۆس ئالکارازی ئیسپانی دەبێتەوە. 

 

وێنە گەورەکە: کارلۆس ئالکاراز، لە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕیندا و لە یارییەکی سەرنجڕاکێشدا، بە ئەنجامی سێ کۆمەڵە بەرامبەر بە دوو کۆمەڵە لە یانیک سینەری ئیتاڵی بردەوە و خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی، ئالێکساندەر زڤێرێڤیش توانی لەو قۆناغەدا بە ئەنجامی سێ کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک لە کاسپەر ڕودی نەرویجی بباتەوە و گەیشتە یاریی کۆتایی. 

 

زانیاریی زیاتر: زڤێرێڤ، لە کاروانی وەرزشی خۆیدا هەرگیز نەیتوانیوە نازناوێکی گراند سلام بەدەستبهێنێت، زڤێرێڤ لە پلەی چوارەمی باشترین یاریزانەکانی جیهانە، کارلۆس ئالکارازیش، پلەی سێیەمی باشترینەکانی گرتووە و توانیویەتی دوو نازناوی گراند سلام دەستەبەر بکات، کە ئەوانیش پاڵەوانێتی ئەمریکای کراوە و پاڵەوانێتی ویمبێلدۆن بوون. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سبەینێ هەردوو یاریزان چانسی ئەوەیان لە بەردەستە کە مێژوو بنووسنەوە، زڤێرێڤ بە دوای یەکەم نازناوی گراند سلامدا دەگەڕێت و ئالکارازیش دەیەوێت ناوی بچێتە نێو ناوی گەورە یاریزانانی تێنس و سێیەم گراند سلامی خۆی بباتەوە. 

نۆڤین مەجید

پرۆدوسەر
نۆڤین مەجید